سودانی لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی دابەشكردنی زەوی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ لێکۆڵێنەوە لە دەنگۆی دابەشکردنی زەویی و مووڵکی گشتیی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق.

ئەمڕۆ هەینی، 15ـی کانوونی یەکەمی 2023، نوسینگەی راگەیاندانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، لەپێناو رێگریكردن لە بەكارهێنانی دەسەڵاتی سیاسی و کارگێڕی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، محەمەد شیاع سوودانی، بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ لێكۆڵینەوە لەو رێكارە كارگێڕییانەی كە لەكاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كراون، لەوانەش پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بەمەبەستی بەرژەوەندی حزبی و سوودلێوەرگرتنی لە بانگەشەی هەڵبژاردن.

لیژنەكە لە نوێنەرانی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی پێكدێت، كە پێداچوونەوە بەهەموو ئەو رێكارا كارگێڕییانە دەكەن كە تایبەتن بە دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون لەپارێزگاكانی عێراق لەماوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن.

بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق پاش ناڕەزایەتیی بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان و شەقامی عێراقی هات لەسەر دەنگۆی دابەشکردنی زەویی و موڵکی گشتیی حکومەت بۆ بەدەستهێنانی سوودی حزبی لە هەڵمەتی بانگەشی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بڕیارە 18 ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا