عەلی حەمە ساڵح وەڵامی چراخان رەفیق دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان وەڵامی چراخان رەفیق دەداتەوە لەسەر ئەوەی گوایە ناوبراو داوای پشكی كردووە لە كۆمپانیا نەوتییەكان و هاوكات 35 ملیۆن دۆلاری داوەتە نەشیروان مەستەفا و دەڵێت، منەتتان نەبێ یەك بەڵگەتان لایە من داوای پارە و كڕینی نەوتم كردبێت یان لە لەندەن كۆمپانیام بردبێت بۆلای ئاشتی بڵاوی بكەنەوە، بەتایبەت بینینی لەندەن و كڕینی نەوت.

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە نووسینێكدا وەڵامی “تۆمەتەكانی” چراخان رەفیقی داوەتەوە كە لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانییدا باسی ناردنی 35 ملیۆن دۆلاری كردووە بۆ نەوشیروان مستەفا و هەروەها وتووشیەتی عەلی حەمە ساڵح داوای پشكی كردووە لە كۆمپانیا نەوتییەكان، لەو بارەوە دەڵێت : من دەیاندەمە دادگا با خۆی و ئاشتی هەورامی قسەكان بسەلمێنن.

دەقی نووسینەكە:

لە وەڵامی ژنەكەی ئاشتی هەورامیدا

من نامەوێت باسی شتە شەخسیەكان بكەم كە ئاشتی هەورامی چۆن ئەم ژنەی هێنا.. ڕۆژێك دەڵێ ژنی ئەوم و ڕۆژێك دەڵێ ژنی نیم و ڕۆژێك دەڵێ: ئاشتی هەورامی پەڵەیەكی ڕەشە بەناوچاوی كوردەوە… ڕۆژێك بە ناوی ئەوەوە دژایەتیمان دەكات.

دوای ئەوەی چەندین بەڵگەنامەم لەسەر ئاشتی هەورامی و ژنەكەی بڵاوكردەوەو هەردووكیانم داوە بە دادگا دەستیان كرد بە درۆو بوختان، ئێستاش باسی ئەوە دەكات گوایە من داوای ڕێككەوتنم لێكردون و باسی كڕینی نەوت و پاڵاوگە دەكات !!

منەتتان نەبێ یەك بەڵگەتان لایە من داوای پارە و كڕینی نەوتم كردبێت یان لە لەندەن كۆمپانیام بردبێت بۆلای ئاشتی بڵاوی بكەنەوە، بەتایبەت بینینی لەندەن و كڕینی نەوت!

دەڵێ عەلی حەمە ساڵح داوای نەوتی كردوە بۆ پاڵاوگەی دوكان گوایە هی گۆڕانە.. لە كاتێكدا خاوەنی پاڵاوگەی دوكان دیارەو یەكیان ناوی رەسوڵە و ئەوی دیكە ناوی هیوا ئاواتەو نزیك بوە لە یەكێتیەوە، بچوكترین پەیوەندی بە ئێمەوە نەبوە و بێ منەت بن چیتان هەیە بڵاوی بكەنەوە.

من دەیاندەمە دادگا با خۆی و ئاشتی هەورامی قسەكان بسەلمێنن.

من یەكەم كەس بوم دۆسیەی تاوانی گەندەڵی ئاشتی هەوارامی و ژنەكەیم بڵاوكردەوە.

ئەگەر نەوت فرۆشرابێت بە ئێمە یان كۆمپانیایەك خۆدەبێت عەقدێك هەبێت! خۆ دەبێت لە شوێنێك پارە تەسلیمكرابێت خۆ دەبێت بانكێك هەبێت و ژمارە حسابێك هەبێت..

چراخان و ئەوانەش لە مەسیف داڵدەیان داوە بێ منەت بن بەڵگەنامەی یەك سەنتیان هەبێ لەسەرمان بڵاوی بكەنەوە…
سەرەتا لەبری كاك نەوشیروان..

درۆ زوو ئاشكرا دەبێ، ئایا پارتی خۆی 35 ملیۆن دۆلاری نیە! تەكلیف لە ژنی ئاشتی هەورامی دەكەن لە بازاڕ كۆی بكاتەوە!!
دەڵێ: 35 ملیۆن دۆلارمان كردە نێو جانتاكەوە! ئاخر 35 ملیۆن دۆلار لە نێو 10 جانتاشدا جێگای نابێتەوە سێ‌ هەزار و 500 دەفتەر .
شەڕو بوختانەكان بەمن هی ئەم سێ دۆسیەیە…

یەك: من سورم لەسەر دۆسیەیەك و داومە بە دادگاش.. ئاشتی هەورامی مانگانە 30 هەزار تەن نەوتی ڕەشی دەدایە ژنەكەی بەناوی كارگەی قیری زیپۆ.. ئەم كارگە وەهمی بوە و ژنەكەی ئاشتی مانگانە دەیفرۆشتەوە بە 10 ملیۆن دۆلار..

دوو: بەڵگەنامەی فەرمیم لەبەردەستدا بوەو بەفەرمیش كارم لەسەركرد.. لیترێك گازاوایل بۆ مۆلیدە بە 500 دینار بوو، ئاشتی هەورامی لەژنەكەی خۆی دەكڕیەوە بە یەك هەزار دینار، لە یەك ڕۆژدا 600 ملیۆن لیتری لە ژنەكەی كڕی…

سێ: ئاشكراكردنی دۆسیەی مورتەزا لاخانی پاكستانی، چۆن بە شێوەیەكی پڕ گومان و تاڵانی لەگەڵ ئاشتی هەورامی بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلاریان نەوتی كوردستانیان هەرزان فرۆشكرد و دواتر پارەكە چوە سەر ژمارە حسابی مورتەزا لاخانی لە لوبنان و دەستی بەسەردا گیرا…

كەسێك لە بەغداو دوبەی و ئەنتەرپوڵیش بڕیاری گرتنی هەبێت، قسەی لێوەرناگیرێت..

بۆ شكاندن و پاشەكشە ڕۆژێك تاڵانچیەكانی نەوت و ڕۆژێك قاچاخچیەكان خەریكی درۆن.. بێمنەت بن.. هەزارجار بێمنەت بن چیتان هەیە لەسەرم بڵاوی بكەنەوە بە بەڵگەوە..

عەلی حەمە ساڵح

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا