عەلی حەمە ساڵح واژۆی بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت كرد

پۆڵەتیك پرێس

عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان واژووی لەسەر پرساندنی سەرۆكی حكومەت و بانگهێشتكردنی بۆ پەرلەمان كرد.

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، هاوشێوەی دوو پەرلەمانتارەكەی دیكەی گۆڕان، عەلی حەمە ساڵەحیش واژۆی لەسەر بابەتی پرساندنی سەرۆكی حكومەت كردووە.

دەشڵێت، “دواجار (عالی) بەهیمەتێك خۆی (شیرین) كرد و (شایان)ی خۆی وەك هەمیشە ئازایانە و بێمنەتانە نیشانی هەموو لایەكدایەوە”.

ئەوەشدەخاتەڕوو، گومانی نەبووە لەوەی ئەو واژۆیەی كە ماوە بۆ بابەتی پرساندنی سەرۆكی حكوموت هەر عەلی حەمە ساڵەح بیكات.

لەماوەی رابردودا 22 پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاوازەكان واژۆیان بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی كۆكردەوە، بەڵام بەپیچی پەیڕەو ئەو بابەتە پێویستی بە 23 واژۆ هەبوو.

بڕیارە رۆژی 27ی ئەم مانگە، واژۆكان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بكرێن بۆ ئەوەی رێكارەكانی بانگهێشتكردنی مەسرور بارزانی بۆ پەرلەمان بگیرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا