پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:”بەشێك لە دەرمانە پزیشكیەكان بە شێوەی نایاسایی دێنە هەرێمی كوردستان” دەشڵێت “لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەنجامی كۆتایی لیژنەی تەندروستین”.
كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی، بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”چ جورئەتێكە بەرامبەر بە نەخۆشی شێرپەنجە و دەرمانە ڕۆژییەكان بتوانی خیانەت بكەیت؟ هەموو جۆرە دزیی و تاڵانییەك لەم وڵاتە سەری هەڵداوە، بەڵام قاچاغی و دزین و تاڵانی لە دەرمان و خۆراك دەبێت هێڵی سوربێت، ئەمانەی ئەو كارانە دەكەن زۆرینەیان بەرپرسی زۆر باڵاو بازرگانی گەورەی هاوبەش لەگەڵ هەندێك بەرپرس دەیكەن”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان وتیشی:”بەشێك لە دەرمانەكان بەشێوەی نایاسایی دێنە هەرێمی كوردستان، لەوە كارەساتتر ئەوەیە كە وەزارەت بە فەرمی لە بازرگانە قاچاغچیەكانی دەكڕێتەوە، لە هەموشیان هەستیارتر دەرمانە دەگمەنەكانی شێرپەنجە و بەنجن كەبەردەوام بەكار دەهێندرێن”.
گەزنەیی ئاماژەی بەوەشكرد:”شێواز و هەڵگرتنی ئەو دەرمانانە، بۆ نمونە دەرزی بایۆلۆجی تەنها بە ڕاوەشاندنی زۆر دەرمانەكە خراپ دەبێت و سودەكەی نامێنێت، زۆری دەرمانەكان كە بەشێوازی دەرزی هەن دەبێت لە پلەی گەرمی(2-8)س سیلیزی هەڵبگیرێن تەنانەت لە كاتی گواستنەوەشدا دەبێت بە بەڕاد بیگوازنەوە، بێگومان دەرمانی قاچاخیش نە بە بەڕاد دێت و گواستنەوەی زۆریشیان بەڕێگای لاوەكی و ڕێگای خۆڵ دەبێـت و هەندێكیان لەسەر گزۆزی ئۆتۆمبێل دادەندرێن، كە لەو كاتەدا ئەگەر دەرمانەكەش تەزویر نەبێت دەبێتە هۆی خراپ بونی و دواتر نەخۆش سودی لێ نابینێت و ژیانی نەخۆشەكەش دەكەوێتە مەترسیەوە”.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:”سەرباری دەرمانی شێرپەنجە، بەشێك لە دەرمانی بەنج و نیو بەنج بەشێوەی قاچاخ داخڵ دەكرێن و بە ماتۆڕسكیل دەفرۆشرێن و تەنانەت وەسڵی كڕینیشیان لەگەڵ نیە و ناچنە كوالێتی كۆنترۆڵ، لە كاتێكدا ڕۆژانە لە زۆربەی زۆری نەخۆشخانەكانی هەرێم لە حكومی و تایبەت بەكاردەهێندرێن”.
ئهو پهرلهمانتارهی یهكێتی باسی لهوهشكردوه، “ناوی هەموو دەرزی و كۆمپانیا و وێنەو بەڵگەی بە قاچاغ داخڵكردنیان داوە بە دەستەی بە دواداچون لە داواكاری گشتیه، بۆ ئەم مەلەفە هەستیارە و هەموو ڕێكارە پەرلەمانییەكانیشمان گرتۆتە بەر، چاوەڕێی ئەنجامی كۆتایی لیژنەی تەندروستی دەكەین”.
ناوی بەشێک لەو دهرمانانهی کە ئەو پەرلەمانتارە بڵاویکردوەتەوە:
Propofol ampul
Adrenalin ampul
Lidocaine bottl im
Lidocaine ampul iv
Cordaron ampul
Ezmeron vial
Atracrume ampul
Heparen vial
Marcine ampul
Metoprolol ampul
Anjesed ampul