پۆڵهتیك پرێس:
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا هاوپهیمانێتی نێودهوڵهتی دژی داعش دوو لیوای هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانیان پڕچەك كرد، لەئێستاشدا خەریكی پڕچەككردنی دوو لیوای دیكەن.
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەكان بۆ پۆڵەتیك ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا هێزەكانی هاوپەیمانان هەردوو لیوای (1 و 2)ی پێشمەرگەیان پڕچەك كرد و سەرجەم پێداویستییەكانی ئەو دوو لیوایەیان دابین كرد بڕیاریشیان دابوو، كە دوو لیوای دیكەی هێزی پێشمەرگە ئامادە و پڕچەك بكەن.
جێگری سەرۆك ئەركانی پێشمەرگە وتیشی:”ئەمرۆ هاوپەیمانان دەستیان كردووە بە پڕچەك كردنی هەردوو لیوای (14 و 16)ی پێشمەرگە و پێداویستییەكانیشیان هەمووی لەسەر هاوپەیمانانە”.
لهبارهی جۆری ئهو چهكانهی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی پێشكهشی هێزی پێشمهرگهی دهكات بریتین له چەکی سوکو مامناوەند، هامهر و ئۆتۆمبێلی سهربازیی.