ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی: لەدهۆك 90 ڕۆژە خه‌ڵك لەسه‌ر خۆپیشاندان ده‌ستگیركراوه‌

ئەم بابەتە 29 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك پرێس:
خۆپیشاندەرانی سلێمانی گەیشتنە بەردەركی سەرای سلێمانی و بەشێك لە دوكان و بازاڕەكانی سلێمانی داخران و هەندێك لە ئەندام پەرلەمانانی كوردستان لە ناو خۆپیشاندانەكە ئامادەییان هەیە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە نێو خۆپیشاندانەكەی سلێمانی بەشداری كرد و به‌ په‌یامنێری پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “ئەم دەسەڵاتەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان هەیە پێی ناوترێت دەسەڵات، لە شاری دهۆك 90 ڕۆژە هاوڵاتی دەستگیركراوە تەنها لەبەرئەوەی ویستویانە خۆپیشاندان بكەن، میللەتی ئێمە عەودالی ئازادین”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد:”ماف سەنراوە، نەدراوە، لەبەرئەوە پێویستە خۆپیشاندان بەردەوامی هەبێـت و گوشار لە دەسەڵات بكەن”.

وتیشی، “پێویستە هەموو شار و قەزا ناحیەكان بەردەوامی بە خۆپیشاندانەكە بده‌ن و بەردەوامبن”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک