كۆمسیۆن: پرۆسەی دەنگدان بە سەركەوتوویی كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، كاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی ئەمرۆ سەرجەم ناوەندەكانی دەنگدان داخران و پرۆسەی دەنگدان بەسەركەوتویی كۆتاییهات، هەروەها هاوڵاتیان دڵنیا دەكەنەوە كە دەنگەكانیان پارێزراو دەبێت.

دادوەر جەلیل عەدنان، سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، دەنگی هاوڵاتیانی عێراق ئەمانەتێكی گەورەیە و پاراستومانە و زانیارییەكان لە رای گشتی و راگەیاندنەكان ناشارینەوە.

وتیشی: ئەمڕۆ بەخێرایی كێشە هونەرییەكان چارەسەكران كە لەكاتی دەنگدانی گشتی هاوڵاتیاندا لەپارێزگاكان دروست دەبون، هەروەها لە 24 كاتژمێری داهاتوشدا ئەنجامەكان رادەگەیەنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجومەنی كۆمسیاران هەوڵەكانی چڕكردوەتەوە بۆ ئەوەی بەخێرایی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بۆ رایگشتی بڵاوبكاتەوە.

پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كۆتایی هات و كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەواوی بنكەكان داخران و جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستیپێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا