ژمارەیەك دەستگیركراوی بادینان مانگرتنیان لە خواردن راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

بەشێك لە كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان ئاشكرایدەكەن، ماوەی چوار رۆژە هەندێك لە دەستگیراوانی شێلادزێ مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە.

زیاد محەمەد برای گوهدار زێباری یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، براكەی بەبێ تاوان لە دادگای هەولێر بڕیاری شەش ساڵ زیندانی بەسەردا دراوە و چەند مانگێكە نەگوازراوەتەوە بۆ چاكسازی گەوران.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئاسایشی گشتی هەولێر شەڕی دەرونی لەگەڵ دەستگیركراوانی بادینان دەكرێت.

باسی لەوەشكرد، ماوەی چوار رۆژە هەندێك لە دەستگیركراوانی بادینان مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە، چونكە دوای ساڵێك و دوو مانگ پێانراگەیاندوون كەیسەكەیان لە ئاسایش تەواو بووە و پێویستە پۆلیس یەكلایی بكاتەوە، كەچی ئێستاش ئاسایش و پۆلیس خۆیان بێ بەری دەكەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا