پێشبینی دەكرێت نرخی بەنزین زیاتر دابەزێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیك پرێس كەوتووە، ئەگەری زۆرە لە چەند رۆژی داهاتودا لە شارەكانی هەرێم نرخی بەنزین دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، بەجۆرێك هەر لیترێك 25بۆ 50 دیناری دیكە دابەزێت.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی بەردەوامی ئەو بەنزینەی كە لە بەغداوە دێت بۆ هەرێمی كوردستان و لە دوو ڕۆژی ئایندەدا گۆڕانكاری بەسەر نرخی بەنزیندا دێت.

لە ئێستادا نرخی هەر لیترێك بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە ٨٥٠ دینار و موحەسەن بە ٩٧٥ دینار وە بەنزینی جۆری سوپەر بە ١٠٥٠ دینار دەفرۆشرێت.

زاینارییەكان باس لەوەدەكەن، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا نرخەكان بە ڕێژەیی ٢٥ بۆ ٥٠ دینار گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و دادەبەزێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە بەغداد ڕۆژانە زیاتر لە یەك ملیۆن لیتر بەنزین لە جۆری نۆڕماڵ هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكات و نرخی هەر لیترێكیش بە ٦٩٠ دینار دەفرۆشرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا