لەبارەی رەوانەكردنی چەك لە هەرێمەوە بۆ ئێران بە قاچاخ حكومەتی هەرێم هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە باس لە ناردنی چەك لە هەرێمی كوردستانەوە دەكەن بۆ وڵاتی ئێران بە قاچاخ.

جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: چەند ماڵپەڕێكی هەواڵی ئێران، هەواڵێكیان لەسەر زاری جۆن بوڵتن، كە ئێستا هیچ پۆستێكی حكومی و فەرمی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نییە بڵاو كردووەتەوە كە گوایە چەك لە ڕێگای هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاخ هەناردەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكرێت.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە ڕەت دەكاتەوە كە چەندین جارە دووبارە دەكرێتەوە.

روونیشیكردەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك ڕێگەی نەداوە و ڕێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێك بدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا