نرخی نەوت ئاستی پێوانەیی تۆمار دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 107 دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەش ئاستێكی پێوانەییە كە لە هەشت ساڵی رابردوودا تۆماركرابێت، كە هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی هێرشەكانی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا.

نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت كەمێك پێش ئێستا گەیشتە 107 دۆلار و حەوت سەنت، بەرمیلێك نەوتی تەكساسیش بۆ نزیكەی 106 دۆلار بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەمشێوەیە لە مانگی ئابی 2014 وە تاوەكو ئێستا تۆمارنەكراوە.

هێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆكرانیا هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا