پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە لەسەر هەر ئاستێک بێت دیالۆگ لەگەڵ سعودیە ئەنجامبدات.
لەوبارەیەوە سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، گۆڕانی زمان و لێدوانی سعودیە بەرامبەر ئێران یارمەتیدەرە لەکەمکردنەوەی ناکۆکییەکان.
وتیشی: بەڵام ئەم گۆڕانکارییانەی سعودیە هیچ ئەنجامێکی کردەییان نابێت ئەگەر نەبنەهۆی گۆڕانکاری لەڕەفتاردا.
شەوی یەکشەممە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەزاری چەند بەرپرسێکی عێراق و ئێرانەوە بڵاویکردەوە، سەرۆکی هەواڵگری سعودیە مانگی ڕابردوو دەستیکردووە بە دیالۆگی نهێنی لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئەمنی ئێران لەبەغدا.