تورکیا سەردانى دوو بەرپرسی باڵای سوید بۆ ئەنقەرە هەڵوەشاندەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تا دێت پەیوەندییەکانى تورکیاو سوید بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەڕوات و تورکیا سەردانی وەزیری بەرگری سویدی بۆ وڵاتەکەی ھەڵوەشاندەوە.

خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دوای کۆبوونەوەی گروپی پەیوەندی بەرگری ئۆکراین کەلە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، سەردانی ( بال جۆنسون) وەزیری بەرگری سویدی بۆ وڵاتەکەی ھەڵوەشاندۆتەوە کە بڕیاربوو ٢٧ی ئەم مانگە ئەنجامی بدات.

وەزیری بەرگری تورکیا رەخنەی لە سستی نواندی سوید گرت لەگرتنەبەری رێوشوێن دژی لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان و  رێگەدان بە توندڕەوەکان بۆ سوتاندنی وێنەیەک لە قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا ستۆکھۆڵم.

خلوسی ئاکار جەختیشی کردەوە، سەردانی وەزیری بەرگری سوید بۆ وڵاتەکەی ھیچ بایەخ و واتایەکی نەماوە لەبەر ئەوە ھەڵیانوەشاندۆتەوە.

لەلایەکی تریشەوە، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەردانی ھاوتا سویدییەکەی بۆ ئەنقەرە ھەڵوەشاندەوە کە بڕیاربوو ١٧ی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا