نوێترین زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌ندامه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی

پۆڵه‌تیك پرێس:
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی گەرمیان بۆ پۆڵەتیك پرێس زانیاریی نوێ له‌باره‌ی كه‌یسی محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ڕۆژی 14 مانگی رابردو محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پشكی گۆڕان بە تۆمەتی “ساختەكردنی پسوڵە لە خاڵی سنووری نێودەوڵەتی پەروێزخان” دەستگیركرا، سه‌رچاوه‌یه‌ك لە پۆلیسی گەرمیان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “تا ئێستا كەیسی محەمەدی شێخ وەهاب لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدایە، لە دەسەڵاتی حاكمدایە كە تا 6 ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن، بۆیە تا ئێستاش دادگای نەكراوە”.

سەبارەت بە ئازادبونی چەند كەسێك لەده‌ستگیركراوان په‌یوه‌ست به‌و كه‌یسه‌ ئەو سەرچاوەیە وتی:” تا ئێستا 15 كەس دەستگیركراون و تەنها پێنج كەس بە كافەلەت ئازادكراون، كە یەكێك لەو پێنج كەسە باوكی تۆمەتبارەكه‌یه‌ چوار كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش شۆفێرن”.

پێشتر محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب ئه‌و تۆمەتانەی رەتكردەوه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ی كرابوون و وتی، “بۆ دەرخستنی راستییەكان دەچمتە بەردەم دادگا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا