یەكێتی لەبارەی بەستنی كۆنگرەوە هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتاریەتی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، یەكێتی هیچ بەرنامەیەكی نییە بۆ بەستنی كۆنگرە یان پلنیۆم.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، لە هەندێ میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوكراوەتەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نیازی بەستنی پلینوم، یان كۆنگرە و كەمكردنەوەی ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتیی هەیە.

ئەوەشهاتووە، بۆ هەموو لایەكی روون دەكەینەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هیچ بەرنامەیەكی نییە بۆ ئەو مەبەستە و ئەو هەواڵانەش كە لەو بارەیەوە بڵاودەكرێنەوە دوورن لە راستییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا