عەسائایبی ئەهلی حەق داوای ڕزگارکردنی کوردەکانی سنوری بیلاڕوس دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قەیس خەزعەلی ئەمیدانری عەسائیبی ئەهلی هەق، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ئەو کوردانەی لە نێوان سنوری بیلاڕوس و پۆڵەندا گیریان خواردووە ڕزگاریان بکات.

خەعەلی لە تویتێکدا وتی، ئێمە لەبەرپرسیارێتی خۆمانەوە دەست پێدەکەین خەڵکی هەمووی بەشیان لەسەر ئێمەیە بە هەموو هۆزەکانەوە، داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەین، بە زووترین کات خوشک و برایان و کوڕو کچی کورد کە لە سنوری بیلاڕوس و پۆلەندا گیریان خواردووە ڕزگار بکات.

پێویستە بە ڕێزەوە بگەڕێنرێنەوە غونکە سەرما و برسێتییان لەوێ بینیوەو، بە هۆی بێسەرەو بەرەیی و گەندەڵی و بێ کارییەوە ڕوویان لەو وڵاتانە کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ژیانێکی شایستەیان لە عێراقی ئازادی باوک، بۆ دەستەبەر بکرێت و بپارێزرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا