فاو: ١٥٥ ملیۆن کەس لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسیبوون دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕانی کەشوهەوا مەترسی گەورەیان بۆ سەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی دروست کردووەو ملیۆنان کەسی ڕووبەڕووی برسیبوون کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی یەکێتی ئەوروپا و دامەزراوەی کشتوکاڵ و خۆراکی جیهانی “فاو” و بەرنامەی خۆراکی جیهانی، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا  ١٥٥ ملیۆن کەس لە ٥٥ وڵاتی جیهان ڕووبەڕووی ئاستێکی مەترسیدار لە کەمی خۆراک بوونەتەوە، ئەوەش ٢٠ ملیۆن زیاترە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری شۆ دونیۆ، ئەمینداری گشتی فاو گواستوویەتیەتیەوە ، ” پێویستە پێکەوە کاربکەین تا دۆخەکە لەمە خراپتر نەبێت، ئەو ئامارەی لەبارەی برسێتی هەیە داوامان لێ دەکات کاری مرۆیی بەپەلە بۆ چارەسەرکردنی ئەنجامبدەین”.

تا ئێستاش کیشوەری ئەفریقا زۆرترین ڕێژەی برسێتی و کەمی خۆراکی لەسەر ئاستی جیهان تێدایە، بەجۆرێک ٩٨ ملیۆن کەس لەو کیشوەرە لەژێر هەڕەشەی برسێتیدان کە دەکات ٦٣٪ ی کۆی حاڵەتەکانی برسێتی لە جیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا