چوارچێوەی هەماهەنگی: زیاتر لە 20 پەرلەمانتاری سەربەخۆ دێنەپاڵمان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرکردەیەکی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، “بەمزووانە زیاتر لە 20 پەرلەمانتاری سەربەخۆ دێنەپاڵ چوارچێوەی هەماهەنگی”.

تورکی عەتەبی، سەرکردەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی وتی، “هێزە سیاسییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ژمارەیەکی قورسی ناو هاوکێشەی سیاسی عێراق پێکدەهێنن و بەشداری کردنیان لە حکومەتی داهاتووی عێراق ئەمری واقعە”.

جەختی لەوەشکردەوە، قورسە هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پەراوێزبخرێن و دووربخرێنەوە لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی پێکهێنانی حکومەت.

ئاشکراشی کرد، یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار و تێپەڕاندنی، بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی ڕوونادات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا