پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئایار، ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ تاوە باران و هەورەبروسکە کە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری بەهێز دەبێت بۆ لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.
سبەی هەینی3ی ئایار،ئاسمان هەورى تەواو دەبێت بارینی لێزمە باران و بروسکەی ناوبەناو بەردەوامی دەبێت لە سەرتاسەری هەرێم، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 25پلەى سیلیزى
سلێمانی :22 پلەى سیلیزى
دهۆک : 24پلەى سیلیزى
کەرکوک : 26پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 21پلەى سیلیزى
زاخۆ : 24پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 17پلەى سیلیزى
سۆران : 24پلەى سیلیزى
گەرمیان : 26پلەى سیلیزى