پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پارێزگای هەولێر هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕم، مەترسی درووستبوونی لافاو هەیە و داواش لە هاوڵاتییان دەکات گەشت بۆ ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.
پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و هەورەتریشقە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و پێشبینیش دەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و هەینی (2-3ی ئایار) بەردەوامی هەبێت.
پارێزگای هەولێر رێنمایی دەداتە هاوڵاتییان ، “لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان و خاو خێزانەکەتان، تکایە لەو رۆژانە بۆ گەشت و سەیران سەردانی سەیرانگا و ناوچە شاخاوییەکان مەکەن”.