پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی 18ی تشرینی دووەمی 2022، نرخەکانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 89 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 88 دۆلار و 44 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلار و 58 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی بەهای نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت لەلایەن چینەوە کە بەهۆی زۆری ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا چالاکییە ئابوورییەکانی کەمکردووەتەوە.