نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوەبینی

پۆڵەتیک پرێس

لە ئێستا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 61 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 58 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بەتایبەت کە لە سەرەتاکانی  مانگی شوباتی رابردووەوە نرخەکەی لە بەرزبوونەوە بەردەوام بوو.

بەشێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەڵمانیا کە یەکێکە لە گەورە بەکاربەرانی نەوت، بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی هەتا 18ی مانگی نیسان درێژکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا