تەندروستی جیهان: ملیۆنان منداڵی ئەفغانی ڕوبەڕووی مەرگ دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وتی، 3 ملیۆن و 200هەزار منداڵی ئەفغانی بەهۆی خۆراکی خراپەوە دەنالێنن، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ملیۆنێکیان ڕوبەڕووی مەرگ ببنەوە.

مارگرێت هاریس ئاماژەی بەوەدا، “ئەوەی ڕوو دەدات شەڕێکی بێسەرەو بەرەیە و وڵات تێی دەپەڕێنێت، بەڵام نابێت جیهان واز لە ئەفغانستان بهێنێت، ناکرێت بەرگەی ئەنجامەکانی نەگرن”.

لەو کاتەوەی لە مانگی ئابدا تاڵیبان، دەسەڵاتی گرتۆتە دەست لە وڵاتی ئەفغانستان نرخی خۆراک، لە %50 بەرزبووەتەوە، وڵاتەکەیان بە دەست بارودۆخێکی ئابوری خراپەوە دەناڵێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا