پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی پاسەوانی سنوور لە بێلاڕووسیا، دۆزینەوەی تەرمی پەنابەرێكی عێراقییان لەسەر سنووری پۆڵەندا راگەیاند.
لە بەیاننامەیەكدا دەستەی پاسەوانی سنووری بێلارووس رایگەیاند، لەكاتی گەڕانی مەفرەزەكانیان، تەرمی كۆچبەرێكی عێراقییان دۆزیوەتەوە، كە لە نزیك یەكێك لە دەروازە سنوورییەكان فڕێدرابوو.
ئەوەشهاتووە، بەگوێرەی شوێنەوارەكان، تەرمەكە لەناو خاكی پۆڵەندا راكێشراوە بۆ ناو خاكی بێلاڕووس و ئەو بەڵگەنامانەی لەگەڵ تەرمەكەش دۆزراونەتەوە، پشتڕاستی دەكەنەوە كە هاووڵاتییەكی عێراقییە و هیچ جلوبەرگێكی دەرەوە و گەرمكەرەوەش لەبەری نەبووە.
ئەوەش روونكراوەتەوە ئێستا بێلاڕووس لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە و هۆكارەكانی گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە عێراقییە دەكات و بەگوێرەی بەیاننامەكە، لەمانگی ئۆكتۆبەریش تەرمی پەنابەرێك لە نزیك ئەو شوێنە دۆزرابووەوە و هاووڵاتییەكی سووریشیان لەو شوێنە دۆزیبووەوە، كە بەسەختی ئەشكەنجە درابوو.