پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی ژووری بازرگانی سنە دەڵێت، “بەگوێرەی ئامارەکان هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێژەی %40 کەمیکردووە”.
سەید کەمال حسەینی سەرۆکی ژووری بازرگانی سنە بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ڕاگەیاند، “ئێمە بازاڕمان لە پارێزگای سلێمانی لەدەستداوە”.
وتیشی، “توانا و کەرەستەکانی ئێران لەوانەی تورکیا باشترە، بەڵام لەڕووی کردەییەوە بازرگانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان چەند هێندەی بازرگانی ئێمەیە لەگەڵ هەرێم”.
گومرگی ئێران وردەکاری هەناردەکانی بۆ کوردستان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام تێکڕای بەهای هەناردەکردن بۆ عێراق لە 11 مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوو لەنێویشیاندا بەنزین و غازی سروشتی گەیشتووەیە نزیکەی 8 ملیار دۆلار.