سەدر لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە روونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر رایگەیاند، رێگە بە هیچ وڵاتێک نادەین دەستوەربداتە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت و ئەو ناکۆکییە دیموکراسییانەی لە عێراق روودەدەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، موقتەدا سەدر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵ دەدەین پەیوەندیمان پتەوتر بکەین لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دەستیان نەخستووەتە ناو کاروباری ناوخۆیی عێراق و برەو بە پڕۆژەی هاوبەش دەدەین لەگەڵیان لەسەر ئاستی ئەمنی و ئابووری و کولتوری و تەندروستیی و پەروەردەیی و پیشەسازی و چەندین ئاستی دیکە و بەدڵنیایشەوە عێراق دەست ناخاتە هیچ کاروبارێکی ناوخۆیی ئەو وڵاتانە.

لەبارەی ئەو وڵاتانەی دەستدەخەنە کاروباری ناوخۆیی عێراق سەدر وتی: لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا دیالۆگێک لەسەر ئاستی باڵا ئەنجام دەدەین بەمەبەستی رێگریکردنی تەواوەتی لەو دەستوەردانانە، گەر وەڵامدانەوەیان بۆ داواکارییەکەشمان نەبێت، ئەوا پەنادەبەینەبەر رێگا دیبلۆماسی و نێودەوڵەتییە باوەکان بۆ رێگریکردنیان.

لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنیشەوە سەدر وتی: رێگە بە هیچ وڵاتێک نادەین دەستوەربداتە هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەنجامەکانی و پێکهێنانی هاوپەیمانییەکان و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، هەموو ئەوەی روودەدات ناکۆکییەکی دیموکراسییانەی نێوان تاکەکانە و پێویست بە دەستوەردانی هەرێمیی ناکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا