پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە حەنانەی شاری نەجەف لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر كۆبووەوە، سەدر دوای كۆبوونەوەكە جارێكی دیكە داوای حكومەتێكی نیشتمانیی كرد.
نووسینگەی موقتەدا سەدر ئەمڕۆ سێشەممە 8_2_2022 لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كەمێك لەمەوبەر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە حەنانە پێشوازیی لە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران كرد.
دوای كۆبوونەوەكە، موقتەدا سەدر لە تویتێكدا جارێكی دیكە هاوشێوەی راگەیەندراوەكانی پێشووی رایگەیاند، “نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی، بەڵكو حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی”.