حكومەت: بەنزین گەیشتە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بڕی (٥٤٠) هەزار لیتر بەنزین دەگاتە هەرێم و لە دوو رۆژی داهاتوشدا رێژەكە بۆ دوو هێندە زیاتر دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندووە، دوای راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ چارەسەری كێشەی كەمی بەنزین، ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی (٢٠٢١/١٠/٢٤)ی زایینی، بڕی (٥٤٠) هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەكانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان.

دەشڵێت، “لە دوو ڕۆژی ئایندەشدا ئەو بڕە بەنزینە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەكرێت.”

لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەی فەرمانگەی میدیاو زانیاریدا هاتووە، گرفتی سوتەمەنی تەنها بەرۆكی هەرێمی كوردستانی نەگرتووە، بەڵكو ئەم گرفتە رووبەرووی هەموو جیهان بوەتەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش درێغی نەكردووە و هاوڵاتییانی دڵنیادەكاتەوە هەموو هەوڵێكی داوە و بەردەوامە لە چارەسەركردنی ئەم گرفتە.

ماوەی چەند مانگێكە نرخی سوتەمەنی بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە دیووە، ئەوەش نیگەرانی شۆفێرانی لێكەوتوەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوشدا، بەشێك لە شۆفێری هێڵەكانی گواستنەوەی ناو شارەكان مانگرتنیان راگەیاندو هەڕەشەی ئەوەیان كرد ئەگەر نرخی سوتەمەنی دانەبەزێت ئەوا كرێی گواستنەوەی هاوڵاتیان زیاد دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا