حوسیییەکان فڕۆکەخانەیەکی سعودیە دەکەنە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

یەحیا سەریع، وتەبێژی بزوتنەوەی “ئەنساڕوڵـڵا”ی حوسی لە یەمەن رایگەیاند توانیویانە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها و بنکەی ئاسمانی مەلیک خالد لە سعودیە بکەنەئامانج.

یەحیا سەریع تویتێکی بڵاوکردەوە تیایدا نوسرابوو، هێزە ئاسمانییەکانیان لەڕێی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە جۆری 2K، توانیویانە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبها و بنکەی ئاسمانی مەلیک خالید بکەنەئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هێرشە لە چوارچێوەی مافە سروشتییەکانماندایە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو تاوان و گەماڕۆیانەی بە بەردەوامی دژی وڵاتەکەمان ئەنجام دەدرێن.

ماوەی چەند هەفتەیەکە هێزە چەکدارەکانی یەمەن ناوچە جیاجیاکانی سعودیە دەکەنەئامانج، هەفتەیەک پێش ئێستاش، لەڕێی 14 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەشت موشەکی بالیستییەوە بەندەری رەئس تەنورەیان لە سعودیە کردەئامانج کە بە یەکێک لە گەورەترین بەندەرەکانی جیهان دادەنرێت بۆ بارهەڵگرانی نەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا