هاوپەیمانی عەرەبی هێرشەكانی بۆسەر یەمەن رادەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعودیە، لەسەر داوای ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو، بڕیاریدا هێرش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی بۆ سەر یەمەن ڕابگرێت.

توركی مالكی، وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی ڕایگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ لە مانگی ڕەمەزاندا، لە دوای داوایەكی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو بووە، كە داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی كردووە لە یەمەن لەو مانگەدا.

وتیشی، بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ لە چوار شەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆ پشتیوانی لەو هەوڵانەی كە دەدرێت بۆ چارەسەرێكی سیاسی هەمە لایەنە لە یەمەن.

ڕاگەیاندنی ئاگربەستی سعودیە لە یەمەن لە وڵاتانی عەرەبی و ئەمریكا و ئەوروپاوە پێشوازی لێكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا