پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

گەڕانەوەی قەتەڕ بۆ رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس پاڵپشتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی جیهانی دەکات.

سەفوان قوسەی شارەزای ئابوری لە عێراق رایگەیاند، بەرژەوەندی وڵاتانی کەنداو و گەڕانەوەی قەتەڕ بۆ رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس دەبێتەهۆی رێکخستنەوەی رادەی بەرهەمهێنان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

جەختی لەوەش کردەوە، نەوت بۆ نزیکەی 60 دۆلار بەرزدەبێتەوە بەهۆی ئەوەی زۆربەی وڵاتانی هەناردەکار لەسەر ئەو نرخە هاوڕان.

باسی لەوەش کرد، بوژانەوەی جیهانی و بەگەڕخستنەوەی کارگە و کۆمپانیاکان و زیادبوونی گەشت و کردنەوەی رێگا ئاسمانییەکان دەبنە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێتەهۆی بوژانەوەی بودجەی عێراق و وتیشی: ئەگەر یەک دۆلار بچێتە سەر نرخی نەوت بەو مانایە دێت بودجەی ساڵەکە بەنزیکەیی بە رێژەی ملیارێک دۆلار زیاددەکات.

بەشێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئیمارات لەگەڵ قەتەڕ، کە لە ساڵی 2017 هەریەکە لە وڵاتانی میسڕ و بەحرەین و ئیمارات و سعودیە بەتۆمەتی هاوکاریکردنی “تیرۆر” پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕ پچڕاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا