كازمی: ئاستەنگی زۆر هاتووەتە بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێك لە لوتكەی جەددە لە سعوودیە رایگەیاند، وڵاتەكەی بە هاوكاری دراوسێ و هاوپەیمانەكانی، شەڕی تیرۆری كرد، دەرەنجام بەسەر داعشدا سەركەوت، باسی لەوەشكرد، دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو، ئاستەنگی زۆر هاتووەتە بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا.

مستەفا كازمی راشیگەیاند، رێگەیەكی دیكەمان هاتووەتە پێش، ئەویش ریشەكێشكردنی رەگی تیرۆر لە ناوچەكەدا، ئەمەش پێویستی بەوە هەیە لەسەر ئاستی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی هاوكاری عێراق بكرێت، لە پێناو دانانی ستراتیژیەتێكی گشتگیر بۆ وشكردنی سەرچاوەكانی تیرۆر، ئەمەش لە رێگەی هاوكاری هاوبەشەوە دەكرێت.

سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، مەترسی و كاریگەرییەكانی جەنگی ئۆكرانیا ئەوە داوا دەكات چارەسەری گونجاو و خێرا بۆ قەیرانی خۆراك لە جیهاندا بكرێت، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كاریگەری زۆری ئەو جەنگەی بەسەرەوەیە.

باسی لەوەشكرد، تەمەنی دیموكراتییەت لە عێراق گەیشتووەتە دوو دەیە، سەرباری كێشەكان، ئەو دیموكراتیە بەرەو پێش هەنگاو دەنێت، لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو، ئاستەنگی زۆر هاتووەتە بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا.

روونیشیكردەوە، عێراق پاڵپشتی لە گفتوگۆی تایبەت بە دۆسییەی ناووكی لە ناوچەكەدا دەكات، تاكو رێگری لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت.

بە ئامادەبوونی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا و ژمارەیەك لە سەرۆك و نوێنەری وڵاتان، ئەمڕۆ شەممە 16_7_2022 لوتكەی جەددە بۆ ئاسایش و پەرەپێدانی سعودیە دەستیپێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا