پاپا داوای وەستانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاپای ڤاتیكان، پاپا فرەنسیس داوای كرد كە شەڕ لە جیهان بوەستێندرێت، لەنێویاندا كەرتی غەززە و لوبنان.

ماڵپەڕی هەواڵی ڤاتیكان بڵاوی كردووە كە پاپا فرەنسیس لە شاری ڕۆما پێشوازی كردووە لە ژمارەیەك دیپلوتكار.

ڕاشیگەیاندووە كە لە كۆبوونەوەكەدا، پاپای ڤاتیكان دووبارە نیگەرانی خۆی نیشانداوە سەبارەت بەوەی لە ئیسرائیل و فەڵەستین ڕوودەدات و وتوویەتی: بەو هێرشە تیرۆریستییەی كە لە ڕۆژی 7 ی تشرینی یەكەمدا، كرایە سەر دانیشتووانی ئیسرائیل، تووشی شۆك بووین كە ئەوەیش بووە مایەی ئەوەی ئیسرائیل لە ڕووی سەربازییەوە بە توندی وەڵامی هێرشەكە بداتەوە كە بەهۆیەوە تا ئێستا دەیان هەزار فەڵەستینی كوژراون، جگە لەوەیش بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە، دۆخێكی مەترسیدار كە كەس ناتوانێت پێشبینی بكات لە كەرتی غەززە هاتووەتە ئاراوەوە.

ماڵپەڕەكە باسی لەوەشكردووە كە پاپا فرەنسیس لە كۆبوونەوەكەدا، ڕایگەیاندووە: دووبارە داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم، شەڕ لە هەموو جیهان بوەستێنن، لەنێویاندا غەززەو لوبنان، هەروەها داوا دەكەم كە سەرجەم بارمتەكان لە غەززە ئازاد بكرێن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا، پاپای ڤاتیكان ئومێدی خواستووە كە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەوڵەكانی بخاتەگەڕ لە پێناو گەیشتن بە چارەسەری دوو دەوڵەتی (دەوڵەتی ئیسرائیل و دەوڵەتی فەڵەستین) و دۆخی تایبەت بۆ شاری قودس بە گەرەنتی نێودەوڵەتییەوە دابنێت، بۆ ئەوەی دواجار ئیسرائیلییەكان و فەڵەستینییەكان بتوانن بە ئارامی و ئاسایش بژین.

پاپا فرەنسیس داوایشی كردووە كە یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە كەرتی غەززە و وتوویەتی: بەردەوامبوونی شەڕی غەززە، دەبێتە مایەی زیادبوونی گرژییەكان و ناسەقامگیری لە ناوچەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا