بە پێی چەند بەڵگەیەک مەسرور بارزانی زۆرینەی داهاتی مانگی 3ی داوە بە هەولێر و دهۆك

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆی داهاتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 3ی 2022 زیاتر لە ترلیۆنێك و 100 ملیار دینار بووەو لەكۆی ئەو داهاتەش تەنها 34%ی دراوەتە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و 66%ی دراوەتە هەولێرو دهۆك.

بەپێی داتاكان كۆی داهاتی ماوەی نەوت بۆ مانگی 3ی ئەمساڵ 551 ملیۆن دۆلار بووە كە دەكاتە 800 ملیار دینارو لەو داهاتەش 279 ملیار دیناری دراوەتە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، بەڵام 521 ملیاری دراوەتە هەولێرو دهۆك.

هەر بەپێی داتاكان، لەمانگی 3دا كۆی داهاتی نانەوتی هەرێم 300 ملیار دینار بووەو تەنها 100 ملیار دیناری دراوەتە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و لەبەرامبەردا 200 ملیار دیناری دراوەتە پارێزگای هەولێر و دهۆك.

هاوكاری ئەمریكاش بۆ هێزی پێشمەرگە 22 ملیۆن دۆلار بووە كە دەكاتە 32 ملیار دینار، لەو پارەیەش تەنها 9 ملیاری دراوەتە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و 23 ملیاری دراوەتە پارێزگای هەولێر و دهۆك.

هەر بەپێی داتاكان كۆی گشتی داهاتی هەرێم بۆ مانگی 3ی ئەمساڵ ترلیۆنێك و 132 ملیار دینار بووە، لەو پارەیەش 388 ملیار دینار دراوەتە سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین كە 34%ی كۆی داهاتی ئەو مانگەی هەرێم دەكات، بەڵام لەبەرامبەردا 744 ملیار دینار دراوەتە هەولێرو دهۆك كە 66%ی كۆی داهاتی هەرێم دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا