پۆڵه‌تیك پرێس:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به سڕكردنی یه‌كێك له ڕاوێژكاره‌كانی، ئه‌ویش به‌هۆی لێدوانه‌كانی له‌باره‌ی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس.
هیشام داود، ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی BBC ڕایگه‌یاند، “سوله‌یمانی به‌رپرس بوو له‌به‌شێكی عێراق، ئه‌و كه‌ی بیویستایه ده‌هات و ده‌ڕۆی” ئه‌و قسانه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاڕی سڕكردنی ئه‌و راوێژكاره‌ی بدات.
هه‌رچه‌نده له‌دوای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه هیشام داود له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، ئه‌و قسانه‌ی وه‌ك ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌كردووه، به‌ڵكو وه‌ك توێژه‌ر و ئه‌كادیمی ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه.
میدیای عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، مسته‌فا كازمی بڕیاریداوه به‌ده‌ر له سڕكردنی هیشام داواد، هاوكات لێكۆڵینه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا بكرێت.