مەسعود بارزانی پەیامی سەرەخۆشی ئاراستەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی ئەم بەیانییەی تورکیا و سووریا دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەم و ئازاریان دەزانم. هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.”

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چەند بومەلەرزەیەکی بەهێز شار و ناوچە جیاجیاکانی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و تا ئێستاش زیاد لە 1000 کەس بوونەتە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا