گەریلا كوژرانی 19 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، كە هێزەكانیان 25 چالاكییان بۆ یادكردنەوەی دوو لە كادیرە پێشەنگەكانی پەكەكە بە ناوەكانی عەلی چیچەك و دەلال نورهاك ئەنجامداوە، بەلایەنی كەمەوە 19 سەرباز كوژراون و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان تێكشكێندراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاندووە: هێزەكانمان 25 چالاكییان بە یادگاری هەڤاڵ عەلی چیچەك و دەلال نورهاك ئەنجامداوە، بەلایەنی كەمەوە 19 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و پێنج سەربازیش برینداربوون.

ئەوەشهاتووە: فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان تێكشكێندرا و هێلیكۆپتەرێكی سكۆرسكی و چادرێكی سەربازی لێیدرا ، سوپای توركیا پێنج جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی و 27 جار بە فڕۆكەی جەنگی و 22 جار بە هێلیكۆپتەر و دەیان جار بە تۆپ و هاوەن و چەكی قورس بۆردومانی ناوچەكانی بەرخۆدانیان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا