پۆڵەتیک پرێس
تاکو دێت گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکانی عیراق روو لە زیادبوون دەکات و بەو هۆیەوە چەندین ئۆتۆمبێل سووتێنراون.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، گرژی و ئاڵۆزی لە پارێزگای بەسرە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبووە.
خۆپیشاندەران داوا دەکەن بکوژی خۆپیشاندەران و چالاکوانن لەو پارێزگایە ئاشکرابکرێت و بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە نزیک ماڵی پارێزگاری ئەو شارەوە دروستبوون و پێکدادانی گەورە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان روویداوە.