” ناردنی مووچەی مووچەی خۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بەردەوام دەبێت “

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناردنی مووچەی مووچەی خۆرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بەردەوامی دەبێت و ئەندامێكی لیژنەی داراییش لەپەرلەمانی عیراق دەڵێت، كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر كراوە و لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی عیراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش دەنێردرێت.

مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند،رۆژی دووشەممە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاووتوێ دەكرێت، كە ئێستا بەشێوەیەكی كاتی و لە ر‌ێگەی بودجەی فیدراڵی بەبێ ئەنجامدانی هەندێك رێككار چارەسەر كراوە.

وتیشی، حكومەتی فیدراڵ هەموو مانگێك لە 18ی مانگەوە بەپێی ریزبەندی وەزارەتەكان دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكات و لەوچوارچێوەیەشدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت و ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا