یۆرۆ لیگ بەرەو كۆتایی دەڕوات

پاڵەوانێتی یۆرۆ لیگ دووەم گەورەترین پاڵەوانێتییەكانی تۆپی پێ لە سەر ئاستی كیشوەری ئەوروپا پاش چامپیۆنس لیگ وردە وردە لە كۆتایی نزیك دەبێتەوە و یانە بەشدار بووەكان ژمارەیان كەمتر و كەمتر دەبێتەوە.

هەردوو یانەكانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و ئینتەر میلانۆی ئیتاڵی لە سەر پشتی هەردوو یانەكانی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی و كۆبنهاگنی دانیماركی خۆیان گەیاندە قۆناغی چوار گۆشەی زێڕینی پاڵەوانێتییەكە هەروەك دوو یانەی تر ماون بگەنە هەمان قۆناغ ئەوانیش لە دوو یارییەكەی ئەمشەو سێ شەممە بە دەردەكەون كاتێك دوا دوو یاری بەڕێوە دەچێت.

 

یارییەكانی شەوی دووشەممە
لیڤەركوزن 1 x ئینتەر 2
كۆبنهاگن 0 x مان یونایتد 1

ئەمشەو سێ شەممە دوو یارییەكەی تر بەڕێوە دەچێت بە مەبەستی دەست نیشان كردنی ئەو دوو یانەیەی تر كە سەركەوتن مسۆگەر دەكەن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی كە سەرجەم یارییەكانی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچن بە بێ ئامادە بوونی هاندەر

شەوی سێ شەممە سەعات 10
ویلڤەرهامتۆن x سڤیلیا
شاختار x بازل

براوەی یاری نێوان ویلڤەر و سڤیلیا ڕووبەڕووی شەیتانە سورەكانی مانچستەر دەبێتەوە
هەروەك براوەی نێوان بازل و شاختار ڕووبەڕووی ئینتەر دەبێتەوە

ئاژانسەكان/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا