ناتانیاهۆ بۆ ئێران: لە روبەڕوبوونەوەمان شکست دەهێنن

ئەم بابەتە 85 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریدایە عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەبارەی هەر هەوڵێکی ئێران بۆ هێرشکردنەسەر ئیسرائیل.

ناتانیاهۆ بە میدیاکانی ئیسرائیلی راگەیاند، بەر لە دوو هەزار و 500 ساڵ “زۆردارێکی فارس” پێیوابوو دەتوانێت گەلی جولەکە لەناوببات و شکستیهێنا، ئێستاش بەو “زۆردارانە” دەڵێم کە دەیانەوێت دەوڵەتی جولەکە لەناوببەن، “ئێوەش شکست دەهێنن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بەرگری لە وڵاتەکەمان دەکەین و رێگە بە ئێران نادەین سێ هەزار ساڵ مێژووی جولەکە بوەستێنێت.

لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە جەختی لەوەکردەوە، ئیسرائیل هەرچی لەدەست بێت دەیکات تا ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستنەهێنێت، وتیشی: بەچەند رێگایەک رێگریمان لە ئێران کردووە و چەندین فشاری سیاسی و سزای ئابووریمان دژی بەکارهێناوە.

لەماوەی رابردوودا بنیامین ناتانیاهۆ، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکای ئاگادارکردەوە لەوەی، رێگری لە ئێران دەکات لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، ئیدی بە رێککەوتن بێت یاخود بەبێ رێککەوتن، وتیشی: ئاسایشی ئیسرائیل لە دەستی کەسدا بەجێناهێڵین.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک