پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لەمیانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە هەرێمی کوردستان 506 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان کوژراون.
لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا خڵوسی ئاکار ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە ڕوبەڕوبوونەوەی ڕێکخراوەکانی وەک پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
وتیشی، ئامانجی تورکیا لەم کارەدا بەدیهێنانی ئاسایشە بۆ وڵاتەکەی و هاوڵاتییانی، جەختی لەوەش کردەوە، تورکیا ڕێز لە سەروەری وڵاتانی دراوسێی دەگرێت بەتایبەتیش عێراق و سوریا.
لە ڕۆژی 17ی نیسانی ساڵی ڕابردوو تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی کرد لەژێر ناوی چنگ-قفڵ بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکانی مەتینا و زاب و ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان.