حكومەت چەند مەرج و بڕیارێكی تایبەت بە هاوردەكردنی ئاژەڵ دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی سەبارەت بە ڕێكار و میكانیزمەكانی هاوردەكردنی ئاژەڵ دەركرد.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری چەند بڕیاریكی حكومەتی لە بارەی هاوردەكردنی ئاژەڵەوە بڵاوكردەوە و تێدا هاتوە: حكومەت كاركردن بە مەرجی (مۆڵەتی هاوردەكردن) بۆ هاوردەكردنی ئاژەڵ تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵدەپەسێرێت بەم مەرجانەی خوارەوە.

_ لە كاتی هاوردەكرنی ئاژەڵدا پێویستە سەرجەم مەرج و ڕێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جێبەجێبكرێن و بە تایبەت بە رێكارە ڤێتەرنەرییەكان و مەرجی پشكنین و كەرەنتینەكردن لە دەروازە سنورییەكان و كەرەنتینەی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی.

_ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو میكانیزم و پلانی هاوردەكردن ڕێك دەخات، بە لەبەرچاوگرتنی بەرهەمی ناوخۆی خاوەن ئاژەڵ و پێداویستی بازاڕ و پاراستنی سامانی ئاژەڵ لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

_ پێویستە رەچاوی دۆخی كەمی لەوەڕگەكان و كەمی ئالیك و ماددە عەلەفییەكان بكرێت كە نرخەكانیان كە بارگرانی دروست دەكات بۆ سەر خاوەن ئاژەڵی ناوخۆ.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێداچونەوەی پێویست‌ دەكات بە دەرەنجامەكانی جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە لە دوای بەرواری ئاماژە پێكراو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا