پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی نێوان ئێران و سعودیە دەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو ڕۆڵانەی عێراق و عومان لە میواندایکردنی گەڕەکانی دانوستان و نێوەندگیری نێوان ئێران و سعودیە گێڕایان، پاڵنەرێکی نمونەیی بە هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ناوچەکە دەبەخشێت.
هەر ئەمڕۆ ئێران و سعودیە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا سوپاسی سێ وڵاتیان کرد کە هۆکار بوون بۆ گەیشتن بەم ڕێککەوتنە ئەوانیش عێراق، عومان و چین بوون.
ئەمڕۆ هەینی، شانشینی عەرەبی سعودیە ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێراندا ڕێککەوتنیان ئەنجامداوە و بڕیاری ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان داوە.