ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: شەپۆلێکی نوێی توندوتیژی میلیشیاکان لە عێراق بەڕێوەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”ی ئەمریکیدا هاتووە، “هێرشەکانی ئەم دوواییانەی میلیشیاکانی ئێران لە عێراق، ڕێگەچارەیەکە بۆ گوشارکردن لە موقتەدا سەدر و بیرهێنانەوەی لە ئەگەری ئەوەی بەشداری بەم میلیشیایانە نەکات لە حکومەتی نوێ، ئەوا توندوتیژی هەڵدەگیرسێنن”.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “بە ئامانجکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و چەند بارەگایەکی سیاسی کە ڕکابەری میلیشیاکانی سەر بە ئێرانن ئاماژە لە هەڵکشانی شەپۆلێکی نوێ دەکات لە توندوتیژی لە عێراق کە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ”.

لەبارەی هێرشەکانی ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینییەوە ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات، “میلیشیاکانی سەربە ئێران لەدوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی عێراقدا شکستیان هێنا، دەیانەوێت شەڕبکەن لەپێناو دووبارە دروستکردنەوەی هەژموونیان لە وڵاتەکە”.

لایخۆیەوە لاهیب هیگڵ، گەورە شرۆڤەکاری گروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان لە عێراق باسی لەوەکرد، “ئەم هێرشانە رێگاچارەی میلیشیاکانە بۆ گوشارکردن لە موقتەدا سەدر و بیرهێنانەوەی کە ئەگەر لەناو حکومەتی نوێی عێراقدا بەشدارییان پێنەکات، ئەوا مەترسی زیاتری هەڵگیرسانی توندوتیژی هەیە”.

لە ئێستاشدا لایەنەکانی عێراق سەرقاڵی ئەوەن چۆن بتوانن ڕێگەچارەیەک بدۆزنەوە بۆ ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کوتلەی زۆرینەی پەرلەمان و حکومەتی نوێی عێراق، لەکاتێکدا ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لە ناکۆکیدان لەسەر ئەو پرسە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا