سوپای توركیا ناوچەی برادۆستی بۆردوومانکرد

پۆڵەتیک پرێس

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی برادۆستیان لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆردوومان كرد.

 

بە پێی زانیارییەكان، کە گەیشتوونەتە دەست پۆڵەتیک پرێس، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای بەربزینی ناوچەی برادۆستیان بۆردومان كردووە و بە هۆیەوە ئاگر لەناوچەكە كەوتووەتەوە.

تائێستا جگە لە سوتانی دارستان و پاوان و رەزو باخی ناوچەکە، هیج زانیارییەک بەردەست نییە سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی ئەو بۆردومانە.

 

بۆردومانی بەردەوامی ناوچەسنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ هەینی بەسەردانێکی لەناکاو و بەپەلە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە تورکیا و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار و مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوە كۆبووەوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە، ناوی کوردستان لە پاشناوی سەرۆکی هەرێم کراوەتەوە و بە سەرۆکی هەرێمی کوردی عیراق ناوبراوە.

 

هاوکات مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە “شەڕی هاوبەش دژی پەكەكە”، یەكێك بووە لەو بابەتانەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی گفتوگۆیان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا