پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ده‌ست بۆ ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌رێت به‌ناوی چاكسازییه‌وه، به‌ڵام چاكسازیی ڕاسته‌قینه له ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌راندا نابێت”.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی یاسای چاكسازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر كه‌سێك زیاد له جارێك سودمه‌ندبوبێت له‌وه‌رگرتنی موچه، ئه‌وا له‌مه‌ودوا موچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت به‌ڵام پابه‌ندبوونی یاسایی و درایی ناكه‌وێته‌سه‌ر، واتا نه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارده‌كرێت نه ئه‌و پاره‌یه‌شی لێوه‌رده‌گرێته‌وه كه پێشتر پێیدراوه، عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌وباره‌یه‌وه به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “حزبه‌كان نایانه‌وێت دڵی ئه‌و كه‌سانه له خۆیان بڕه‌نجێنن كه پێشتر به نایاسایی موچه‌یان بۆ بڕیونه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاره‌كه‌یان به‌وشێوه‌یه داوه”.
ده‌رباره‌ی ڕاپۆرتی یاسای چاكسازیی كه حكومه‌ت بڵاویكردوه‌ته‌وه عومه‌ر گوڵپی وتی “بێجگە لە نزیکەی یەک ملیار دینار لە قەرزی کۆمپانیاکان، کە دەبوو حکومەت بەبێ ئەو یاسایەش ئەو قەرزانە لەو کۆمپانیایانە وەربگرێتەوە، ئاماژە نەدراوە بەهیچ بڕە پارەیەک کە بەهۆی یاساکەوە بۆ خەزێنەی گشتی زیاد بووبێت”.
حكومه‌ت له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت “بە سێ مانگ تەنها یەک ملیار‌و سەد ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری لە قەرزە بازرگانیەکان لە کۆمپانیاکان وه‌رگیراوه‌ته‌وه” هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه بێت ئه‌وا وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت له سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیاكان 25 ساڵی دیكه‌ی پێده‌چێت كه كۆی گشتی قه‌رزه‌كان 928 ملیار دیناره.
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ” لە بۆچوونی وەزارەتی دارایی لەسەر دەرماڵەى کارمەندان نمونە بە دەرماڵەی پیشەیی بۆ مامۆستایان هێنراوەتەوە کە مەرجدار بکرێت و هێندێک مەرجی بۆ پیشنیار کراوە، وەک ئەندامبوون لە یەکێتی مامۆستایان، ئەم پۆچونە زۆر دوورە لە بنەماکانی کاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکا پیشەییەکان، و پێویستە وەزارەتی دارایی و هیچ دامەزراوەیەک بیر لە بابەتی لەمجۆرە نەکاتەوە، چونکە عەیبەیەکی گەورەیە دەرماڵە و شایستەى دارایى کارمەندو مامۆستا‌و پزیشک ببەسترێتەوە بە ئەندامبوون لە سەندیکاکان”.