پۆڵه‌تیك پرێس:
بڵێسە عومەر، چالاكی سیاسی لە وڵاتی سوید كوژرا، خانه‌واده‌ی بڵێسه زانیاریی له‌باره‌ی ناوبراوه‌وه بۆ پۆڵه‌تیك ئاشكراده‌كه‌ن.
بڵێسه عومه‌ر كه له‌دایكبووی ساڵی 1980یه و له‌ساڵی 2000ـه‌وه به‌رده‌وام سه‌ردانی سوید ده‌كات، پێشتر لە کۆبانێ لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) گەریلا بووە، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌خانه‌واده‌ی بڵێسه كه له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه بۆ پۆڵه‌تیك وتی “هەفتەیەك لەمەوبه‌ر بڵێسه چووه سوید و بڕیاربوو ڕۆژی دووشه‌ممه بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، پێشتر بڵێسە بە باوكی وتووە ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی تەنها یەك هەفتەی پێدەچێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌شڵێت “تا ئێستا هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی نەزانراوە و پۆلیسی سوید لە لێكۆڵینەوەدان”.
به‌وته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی، بڵێسه ژیانی هاوسەرگیریی پێكنەهێناوە، جگە لەوەی كاری بازرگانیی دەكرد، كاری خێرخوازیشی كردووە.
له‌باره‌ی ساتی كوژرانی بڵێسه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆڵه‌تیك وتی “براكانی لەگەڵ خۆی لەسوید بوون، برایەكی باوكی ئاگادار دەكاتەوە كە بڵێسە كوژراوە، له‌سه‌ردانه‌كه‌شیدا بۆ سوید بڵێسه لە هۆتێلی شیراتۆن بووه”.