ساڵی رابردوو لە ئیبراهیم خەلیل زۆرترین و لە حاجی ئۆمەران كەمترین كاڵا هاوردە كراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان دەڵێت، داهاتی گومرگ و باجەكان لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 780 ملیار دینار بووە. هاوکات ساڵی رابردوو لە ئیبراهیم خەلیل زۆرترین و لە حاجی ئۆمەران كەمترین كاڵا هاوردە كراوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: زۆرترین داهاتی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیلەوە بەدەستهاتووە.

بەگوێرەی ئاماری گومرگی هەرێمی كوردستان، داهاتی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵی گومرگ و باجەكان لە هەرێمی كوردستان 350 ملیار دینار بووە داهاتی سێ مانگی دووەمیش 430 ملیار دینار بووە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان ئاماژەی بەوەكرد كە بەشی زۆری داهاتەكان داهاتی گومرگە، بۆ نموونە، ئەگەر داهاتی مانگێك 120 ملیار دینار بێت، نزیكەی 100 ملیاری داهاتی گومرگە و ئەوی دیكەی داهاتی باجە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، ساڵی رابردوو لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل بە بەهای زیاتر لە 9 ملیار دۆلار كاڵا هاوردەكراوە؛ لە حاجی ئۆمەران بە بەهای 490 ملیۆن دۆلار باشماخ بە بەهای یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار و لە پەروێزخانیش بە بەهای زیاتر لە 581 ملیۆن دۆلار كاڵا هاوردە كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا