پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح، لە نوێترین نووسینیدا نهێنییەكی گومرگی ئیبراهیم خەلیل ئاشكرا دەكات و دەڵێت، هەزاران تەن مەشروب(كحول) بەبێ گومرگ لە ئیبراهیم خەلیلەوە هاوردە دەكرێت، لە كاتێكدا لە هەموو دنیادا مەشروب زۆرترین بڕی باجی لەسەرە لەگەڵ زۆرترین بڕی گومرگ.
عەلی حەمە ساڵح، رایگەیاند: لە هەرێمی كوردستان گومرگی مەشروب 30٪ بەهاكەیەتی، مەشروبی هەرێمی كوردستان و عێراق بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە لە ماوەكانی ڕابردودا بۆ چەند كۆمپانیایەك بڕێكی ئێجگار زۆر مەشروب داخڵكراوە بەبێ گومرگ (لێخۆشبونی گومرگی) بۆ كراوە.
ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتی بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەستمن كەوتوە لە ماوەی 10 مانگی یەكەمی ئەمساڵ ( 2839 تەن) كحولی خاو و شوشەو بیرەو ویسكی داخڵكراوە بۆ پێنج كۆمپانیا! بە دڵنیایی پێشتریش هەبوەو زیاتر بوە، “ئەوەی دەست من كەوتوەو ڕەنگە لە واقعدا زیاتر بێت”
عەلی حەمە ساڵح باس لەوە دەكات، لە چوارچێوەی ئەم لێكۆڵینەوەدا، كەسێك وتی: ئاسایە ئەوە پیشەسازیە بۆ گومرگ بدات، وتم چۆن؟ وتی: زۆرێكی كحولی خاوە بە تانكەر دێت و شوشەكەش لە دەرەوە دێت و لێرە دەكرێت بتڵ! وتم: كاكە ئەمەی باسی دەكەیت زۆر خراپتر!
ئەوەش رووندەكاتەوە، جگە لە بەدواداچونی پەرلەمانی بەشێوەی پرسیار، دۆسیەكەشم ناردوە بۆ داواكاری گشتی.